پرۆگرامێك بۆ خێراكردنی كۆمپیوتەر
گەلێك پرۆگرام هەن بەمەبەستی خێراكردنی كۆمپیوتەر داندراون، لە ریزی پرۆگرامە هەرە باشەكان پرۆگرامی Auslogics boostspeedە، ئەم پرۆگرامە لە ماوەیەكی كەمدا خێرایی بوونی كۆمپیوتەر و خێرایی ئینتەرنێت دەباتە سەرێ، ریجستەری پاك دەكاتەوە، دیسكەكانی كۆمپیوتەر خاوێن دەكاتەوە. پرۆگرامی ناو براو لەماوەی چەند خولەكێكدا هەڵەكانی ویندۆز دەدۆزێتەوە و رێگا چارەكان دەست نیشان دەكات، خاڵێكی گرنگی پرۆگرامەكە ئەوەیە كە ریكلامە جاڕز كەرەكان لا دەبات. ریجستەری لە پرۆگرامە زیان بەخشەكان دەسڕێتەوە، ئیزن نادات پرۆگرامە سیخوڕییەكان دزە بكەنە ناو كۆمپیوتەر.
