فەرمانە گرنگەكانی ویندۆز 10
ویندۆز 10 گەرچی زۆر لەمێژ نییە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن مایكرۆسۆفتەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەڵام پێدەچێ پێشوازییەكی گەرمی لێكرابێ، چونكە تێكەڵێكە لە ویندۆز 7 و ویندۆز8 بە گەلێك تایبەتمەندی دیكەوە.. بەشێك لە فەرمانە گرنگەكان واتە ئەوانەی بە كیبۆرد ئەنجام دەدرێن لە ویندۆز 10 ئەمانەن:
بە داگرتنی دوگمەی پەنجەرە و لەگەڵ دوگمە TAB دەتوانی پەنجەرەی ئەو پرۆگرامانە بكەیەوە كە كراونەتەوە.
بە داگرتنی دوگمەی Alt+tab دەتوانی لە نێوان پرۆگرامە كراوەكان جێگۆڕكێ بكەی.
بە داگرتنی دوگمەی ctrl+alt+tab دەتوانی سەیری ئەو پرۆگرامانە بكەی كە كراونەتەوە.
بە داگرتنی دوگمەی پەنجەرە لەگەڵ دوگمەی یەكێك لە سەهم (تیر)ەكان، دەتوانی پەنجەرەكان بجووڵێنی یان بچووك و گەورەیان بكەیەوە.
دوگمەی پەنجەرە + comma دەتوانی دیسكتۆپ بە شێوەی كاتی بچووك بكەیەوە.
دوگمەی پەنجەرە+ ctrl+D زیادكردنی دیسكتۆپێكی نوێ.
دوگمەی پەنجەرە و home بچووككردنەوەی تەواوی پەنجەرەكان. ئەوانە بەشێك بوون لە فەرمانە گرنگەكانی ویندۆز 10 دیارە فەرمانی گرنگی دیكەش هەن كە دەكرێت لەكاتی كاركردندا تاقی بكرێنەوە..
