لاپتۆپ- تەبلێتی ئاركاس
لەناو ئەوگشت مۆدێل و ستایلە جیاوازانەی لاپتۆپدا بۆ بەكارهێنەر دژوارە كە كامەیان هەڵبژێرێ، نەخاسمە رۆژانەش شتی نوێتر و ستایلی جیاوازتر دەكەونە بازاڕەوە.. نوێترین مۆدێلی لاپتۆپ، لاپتۆپ- تەبلێتی كۆمپانیای (archos)ی فەرەنسیە. ئامێرێكی دیجیتالی بەكارهێنەر دەتوانێ وەك لاپتۆپ یان تەبلێت بەكاری بهێنێ.. لاپتۆپەكە سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە. شاشەكەی 11 ئینجە. بەشێك لە تواناكانی لاپتۆپ- تەبلێتەكە ئەمانەن:
شاشەكەی 11.6 ئینجە، كوالیتی فول ئێچ دییە. پرۆسیسەرەكەی ئەنتەلی چوار بەشییە. رامەكەی دوو گێگابایتە. میمۆری ناوخۆیی 32 گێگابایتە..
