تەبلێتێك لە مەیدانی شەڕدا!

تەبلێتێك لە مەیدانی شەڕدا!
تەبلێتێك لە مەیدانی شەڕدا!

كۆمپانیای dell لەم دواییەدا تەبلێتی جۆری latitude 12ی بەرهەم هێناوە، شاشەكەی نزیكەی 12 ئینجە، ئەم تەبلێتە بۆ ئەو كەسانە دەگونجێت كە لە سوپا و مەیدانی شەڕدا كار دەكەن، یان ئەو كەسانەی لە كاری پیشەیی وەك ئەندازیاری لە شوێنە بەرزەكان ئەنجام دەدەن، یان ئەو وەرزشوانانەی كە بە چیا سەركەشە و شوێنە رژد و هەڵدێڕەكاندا هەڵدەگەڕێن، زۆر گونجاوە. ئەم تەبلێتە ئاوی تێناچێ، تۆز و خۆڵ لەخۆی ناگرێت.
شاشەی تەبلێتەكە بەجۆرێك دیزاین كراوە بەكارهێنەر دەتوانێت لە ژێر تیشكی راستەوخۆی خۆردا و بە پەنجەوانەش كاری پێبكات. جگە لەو تایبەتمەندییانەی ئاماژەمان پێدان، تەبلێتەكە لە كەش و هەوای زۆر گەرم و زۆر ساردا تووشی كێشە نابێت و بەباشی كار دەكات، رامی تەبلێتەكە 512 گیگابایتە، پرۆسیسەری جۆری core-Xی هەیە و سیستەمی ویندۆ8.1یشی دەچێتە سەر، باترییەكەی گەر بەردەوام كاری پێبكرێت هەتا 12 كاتژمێر دانابەزێت.
Top