ئامێرێكی دیجیتاڵی بۆ وازهێنان لە جگەرە
جگەرە ئەوانەی بە تامەزرۆییەوە دەكێشن و ناتوانن وازی لێ بێنن، بە ئاواتیشن و هەوڵێش دەدەن كە واز بێنن، زۆر رێگا تاقی دەكەنەوە و زۆر شێواز بەكار دێنن بۆ وازهێنان لە جگەرە، بەڵام جگەرە كێشەكان باش دەزانن جگە لە ئیرادەی بەهێز هیچ شتێك ناتوانێ وازیان پێ لە جگەرە بێنێ و تەنانەت ئەو ئامێرەی كە ئێستاش باسی دەكەین تەنیا تاقیكردنەوەیە..
Nicotarx ئامێرێكە بۆ واز هێنان لە جگەرە، ئەو جگەرەی ئەلكترۆنی نییە، بەڵكو پاكەت یان قوتووە جگەرەیە، جگەرەكێش جگەرەكان لەناوی دادەنێ و هەركاتێك بەكارهێنەر جگەرەیەكی دەرهێنا جەرەس لێدەدا و پەیامێك بۆ ئەو پرۆگرامە دەنێرێ كە لە مۆبایەكەیدا دایناوە و رێژەی ئەو جگەرانەی كێشاونی تۆمار دەكات لەگەڵ زانیاری لەبارەی جگەرە و شوێنی كێشانی جگەرەكە، جگە لەوەش هەركاتێك جگەرەكێش نیازی هەبێت جگەرەبكێشێ، لە مۆبایلەكەیدا ئەلبۆمەكە دەكاتەوە و بەوە جگەرەكێشەكە دەخافڵێنێ، یان جار جار، وتەی جوان و پەیامی زۆر گرنگ و كاریگەر و زانیاری بەسوود لەبارەی نەكێشانی جگەرەوە لەسەر مۆبایلەكەی نیشان دەدات..
