كێبڵێك ئەركی میمۆریش ئەنجام دەدات
هەندێك لە مۆبایلەكان، بۆ نموونە مۆبایلی ئایفۆن و گەلەكسی 6 و چەند مۆبایلێكی دیكەش میمۆریان ناچێتەسەر، بەكارهێنەر دەبێت تەنیا بەقەد میمۆری ناوخۆی مۆبایلەكان پرۆگرام و داتا و وێنە و ڤیدیۆ..تاد، بخاتە سەر مۆبایلەكە.. ئەدی ئەگەر میمۆرییەكە پڕ بوو دەبێت چ بكات؟ زۆر لە بەكارهێنەران ناچارن هەندێك لە شتەكانی ناو مۆبایلەكە بسڕنەوە بۆ ئەوەی كە شتی نوێتر دابنێن.. بەڵام كۆمپانیایەكی تایوانی كێبڵێكی تایبەتی بەناوی memories cable تایبەت بە ئایفۆن بەرهەم هێناوە كێبڵەكە میمۆرییەكی 128 گیگابایتی تێدایە و كاتێك كە بە مۆبایلەكەوە پەیوەند دەدرێت بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەتییەوە دەتوانی پرۆگرامەكانی سەر میمۆرییەكە بكەیەوە یان پرۆگرامی دیكەی تێدا خەزن بكرێ..
