نــەوەی دووەمــی بازووبـەنــدی هـــۆشمــەنــد
نەوەی دووەمی بازووبەندی هۆشمەند واتە smartband2 لەلایەن كۆمپانیای سۆنییەوە خرایەڕوو، لەم ڤێرژنەدا هەندێك گۆڕانكاری و توانای دیكە بۆ بازوبەندەكە زیاد بوونەوە، وەك زۆربەی بازوبەندە سمارتەكان زۆرتر خزمەتگوزارییەكانی تایبەتن بە وەرزش و كەمكردنەوەی كێش، جگە لەوەش گرنگییەكی زۆر بە تەندروستی دراوە، وەك پێوانی لێدانی دڵ بە شێوەی زۆر پێشكەوتوو، هەروەها چۆنییەتی كەمكردنەوەی سترێس و دڵەراوكێ، ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی ئاو خواردنەوە و وەرزشی یۆگا.. لە هەمووی گرنگتر بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە لەهاتنی كورتەپەیام و ئیمێلەكان بە هەردوو شێوازی لەرینەوە و هەڵبوونی گلۆپەكانی.. شەحنەكەی هەتا دوو رۆژ دانابەزێت..
