وێنەگرتن لە شوێنە زۆر تاریكەكان

وێنەگرتن لە شوێنە زۆر تاریكەكان
وێنەگرتن لە شوێنە زۆر تاریكەكان

جار هەیە لە شەوێكی ئەنگوستەچاودا كە هیچ شتێك بە چاو نابیندرێ، حەز دەكەی وێنەیەك بگری، یان شەویش نییە، بەڵام لە ئەشكەوتێكی تاریكدا نیازت هەیە وێنە بگری، یان لە شەو و دارستانێكی چڕدا.... كەم كامێرای وێنەگرتن هەیە لە شوێنە تاریكەكان وێنەبگرێ، زۆر لە كامێراكان لەو شوێنانەی كە رووناكی كەمیشیان هەیە وێنەی جوان ناگرن..
كامێرای ME20F-SH كە هی كۆمپانیای كانونە، لە شوێنە هەرە تاریكەكاندا وێنە و فیلم هەڵدەگرێتەوە. وێنەكانیش بە كوالیتی HDین.
زۆر سروشتییە كامێرایەك بەو تایبەتمەندییەوە دەبێ گرانبایی بێت، هەرواشە.. نرخی كۆمپانیای دەگاتە سی هەزار دۆلار... بەڵێ بە زمانی بازاڕی سێ دەفتەر!! كامێراكە لەگەڵ ئەوەیدا كوالیتی وێنەگرتنی لەسەرێیە، بچووكترین دەنگیش تۆمار دەكات لە دەنگی پێی رێبوارێك هەتا دەگاتە خشپەی وەرینی گەڵایەك!!
Top