پرۆگرامێك بۆ نەهێشتنی رێكلامە بێزاركەرەكانی ئینتەرنێت
نیازت هەیە سایتێك بكەیەوە، لەگەڵ كردنەوەی سایتەكە چەندین ریكلام جا بۆ كۆمپانیا یان سایت یان هەر شتێكی دیكەبن لەملاو ئەولای سایتەكە دەردەكەون، جاری وا هەیە لەبەر ریكلامەكان ناتوانرێت بەو جۆرەی پێویستە سوود لە سایتێكی وەربگری و تەنانەت دێنەناوەندی شاشەكە و دەبنە هۆی ئەوەی خێرایی ئینتەرنێت دابەزێت. بۆ لابردن و نەهێشتنی پرۆگرامە بێزاركەرەكان چەند پرۆگرامێك هەن كە دەكرێ سوودیان لێوەربگری، یەكێك لەو پرۆگرامانە adwCleanerە، بەهۆی پرۆگرامی ئاماژە بۆكراو دەكرێت بە یەك كلیك هەموو ریكلامێك یان فایلێكی ریكلامی بسڕیەوە، پرۆگرامەكە لەگەڵ گشت دینەمۆكانی كردنەوەی ئینتەرنێت وەك “گوگل كرۆم، فایر فۆكس، ئینتەرنێت ئیسكپلۆرێر..تاد” دەگونجێت.
