نیگاركێشان بە تیشكی خۆر
بۆ شێوەكاری زۆر قەڵەم و ئامێر و رەنگی تایبەت هەیە، بەڵام رەنگە نەتانزانیبێ دەكرێت بە تیشكی خۆریش كاری شێوەكاری بكەی.. (febo) ئامێرێكی بچووكە و بیرۆكەكەی لە وردبین وەرگیراوە، بەهۆی ئەو ئامێرە بچووكەوە دەكرێت لەسەر دار، پێستی گیانداران ئەوەی مەبەستتە بیكێشیەوە..
ئەو ئامێرە لە جامێكی وردبین، گۆیەكی دارین پێكهاتووە، چونكە بە تیشكی خۆر كار دەكات پێویستی بە هیچ حیبرێكی تایبەت نییە، لەسەرەتادا ئەوەی مەبەستتە لەسەر پارچە دارێك یان قایشێك بكێشەوە و دواتر بەو ئامێرە و بە سوود وەرگرتن لە تیشكی خۆر شوێنی وێنەكە دەسووتێ و وێنەكە دەردەچێت، تیشكی خۆر كاریگەری هەیە لە جوان دەرچوونی وێنەكە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەو تیشكی خۆری لەو هاوینەدا هەیە ئەگەر دارەكە یان پێستەكە و رەنگە بڵێم ئەگەر نیگاركێشەكەش نەسووتێ!! ئەوا وێنەیەكی جوان دەردەچێت.
