ماوس و كیبۆردی پلەی ستەیشن 4
پلەی ستەیشن واتە ئامێری گەیمكردنی پێشكەوتوو هەتا ئێستا ڤێرژنی چواری بەرهەم هاتووە، لە ئامێری گەیمدا زیاتر دەسكی گەیم كە (جویستیك)ی پێدەگوترێت بەكار دێت، لە ئامێرە گەیمەكاندا كەمتر ماوس یان كیبۆرد بەكارهاتووە، مەگەر گەیمی كۆمپیوتەر نەبێت.. لەم دواییەدا كیبۆرد و ماوسێكی تایبەت بە گەمەكردن بۆ پلەی ستەیشن 4 بەرهەمهاتووە. ماوس و كیبۆردەكە كە بە جۆری Tactical Assault Commander ناسراوە، دەكرێت لە پلەی ستەیشن 3یشدا كەڵكی لێوەربگیردرێت. كیبۆردەكە تەنیا چەند دوگمەیەكی هەیە، جگە لە دوگمەكانی فلاش، واتە راست و چەپ و سەرێ و خوارێ، دوگمەی تەقە كردن، خێرایی زیاتر، پازدان... و چەند دوگمەیەكی دیكەی هەیە..
