گوگل و راوتەرێكی گرنگ
كۆمپانیای گوگل لەم دواییەدا راوتەرێكی بەناوی onHub بەرهەم هێناوە تواناكانی گەلێكن. راوتەر ئەو ئامێرەیە كە گشت ئامێرەكانی ماڵەوە ئەوانەی هێڵی ئینتەرنێتیان هەیە وەك، كۆمپیوتەر، مۆبایل، تەبلێت، تی ڤی...تاد.. وا لێدەكات كە لە هێڵەكە سوود وەربگرن.. بۆ باشتر سوود وەرگرتن لەو راوتەرە نوێیە، ئەپلكەیشنێكی بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios بەرهەم هێناوە، بە ئامێری onHub رێژەی ئەوانەی كە لە ماڵەوە سوودیان لە ئینتەرنێت وەرگرتووە و كاتژمێری كاركردنیان لەسەر ئینتەرنێت تۆمار دەكرێت. دیزاینی راوتەرەكە و ئەو 13 ئالیارەی كە تێیدا بەكارهاتووە وای كردووە كە زۆرترین شەپۆڵەكانی ئینتەرنێت كۆبكرێنەوە.
