تەلەڤزیۆنی ماڵەوەتان بكـــە بە تەبلێتێكی گەورە
تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكان شوێنی تەلەڤزیۆنە كلاسیكیەكانیان گرتەوە، تەلەڤزیۆنەكانی ئەمڕۆ هەر تەلەڤزیۆنێكی ئاسایی نین بۆ نیشاندانی كەناڵەكان، بەڵكو دەتوانن بەهۆیەوە سایتەكانی ئینتەرنێت بكەنەوە و پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەر لەسەر شاشەی تیڤیەكانەوە ببینن.. ئامێرێكی بچووك هەیە كە پێی دەگوترێت touchjet wave كە دەتوانی بەهۆیەوە تەلەڤزیۆنەكەتان بكەی بە تەبلێتێكی گەورە، ئامێرەكە لەسەرەوەی تەلەڤزیۆن دادەنرێت و لە رێگای شوێنی HDMIەوە لەگەڵ تەلەڤزیۆن پەیوەند دەدرێت.
ئامێرەكە خۆی لەخۆیدا كۆمپیوتەرێكە، چونكە پرۆسیسەری هەیە بە خێرایی 2 گیگاهێرتز، سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، رامەكەی گیكابایتێكە، و بلوتوسی هەیە و دەتوانێت هێڵی ئینتەرنێتیش وەربگرێ، دوای ئەوە دەتوانی یاری و پرۆگرامە ئەندرۆیدییەكان لەسەر تیڤی بكەیەوە..
