بتڵی ئاوی دیجیتاڵی مۆبایلیش شەحن دەكاتەوە

بتڵی ئاوی دیجیتاڵی مۆبایلیش شەحن دەكاتەوە
بتڵی ئاوی دیجیتاڵی مۆبایلیش شەحن دەكاتەوە


ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵێكمان لەسەر بتڵێكی ئاوی دیجیتالی بڵاوكردبۆوە كە بیری بەكارهێنەرەكەی دەخستەوە كەی ئاو بخواتەوە و رۆژانە چەند ئاو بخواتەوە، بەڵام ئەم بتڵە ئاوە دیجیتالییە كە تەنیا نیو لیتر ئاو دەبات ئەركی دیكە ئەنجام دەدات، بتڵی next bottle جگە لەوەی بتڵی ئاوە دوو ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات، سپیكەر واتە بڵندگۆیەكی بلوتوسی هەیە كە شاشەیەكی LCD لەسەرەوەیە كە دەكرێت مۆبایلەكەیەتی لەسەر دابنێی و گوێ لە گۆرانییەكانی ناو مۆبایلەكەت بگری، جگە لەوەش پاوەر بانكێكیشی هەیە كە دەتوانێ لەكاتی پێویستدا مۆبایل شەحن بكاتەوە.
Top