مۆبایلێك بۆ هەموو هەلومەرجێك

مۆبایلێك بۆ هەموو هەلومەرجێك
مۆبایلێك بۆ هەموو هەلومەرجێك

لە پەنا مۆبایلە تەنك و ناسكەكاندا كە بە بچووكترین بەركەوتن، یان بە گلاسێك ئاوێك دەبێت دەستی لێبشۆی، مۆبایلی زۆر پتەو و خۆراگر لە ئاست بەركەوتن هاتونەتە بەرهەم، نوێترین مۆبایلی خۆراگر لە بەرامبەر بەركەوتن و كەوتنە ناو ئاو، مۆبایلی جۆری cat s40ە، ئەم مۆبایلە هی كۆمپانیای كاتێر پیلەرە، كۆمپانیای ناوبراو كە بە كورتكراوەی cat ناسراوە، هەوڵەكانی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو مۆبایل و تەبلێتانە خستۆتە گەڕ كە بۆ هەموو هەلومەرجێك دەگونجێن.
مۆبایلی cat s40 لە كەوتنە ناو ئاو تێكناچێت، تۆز و خۆڵ ناگرێت. ئەگەر لە بینایەكی زۆر بەرزیش بكەوێتە خوار كێشەی بۆ نایەتە پێش. شاشەی مۆبایلەكە نزیكەی 5 ئینجە، رامەكەی گیگابایتێكە و میمۆری ناوخۆی 16 گێگابایتە. تایبەتمەند بەهێزەكانی مۆبایلەكە هەر ئەو خۆراگری و گونجان لە هەموو هەلومەرجێكدایە، ئەگینا لە بوارەكانی دیكە زۆر بەرز نییە.
Top