تەبلێت خەریكە شوێنی لاپتۆپ بگرێتەوە

تەبلێت خەریكە شوێنی لاپتۆپ بگرێتەوە
تەبلێت خەریكە شوێنی لاپتۆپ بگرێتەوە
لاپتۆپ بەتەواوی شوێنی كۆمپیوتەری سەر مێزی گرتەوە، ئێستا كۆمپیوتەری سەر مێز تەنیا لە نووسینگە و ئیدارەكان دەبیندرێن.. لاپتۆپ بوو بە كۆمپیوتەری تاكەكەسی.. بەدوای هاتنی تەبلێتیشدا پێدەچێ ئەو چیرۆكە بۆ لاپتۆپیش دووپات بێتەوە و تەبلێت لاپتۆپ لە مەیدانەكە دوور بخاتەوە.. ئەوەی كە هەتا ئێستاش نەبۆتە جێگرەوەی لاپتۆپ بوونی سیستەمی ئەندرۆیدە لە زۆربەی تەبلێتەكاندا كە لاپتۆپ پشتیوانی لەو سیستەمە ناكات، بەڵام كۆمپانیای تۆشیبا دوو تەبلێتی نوێی بەرهەم هێناوە كە هەردووكیان دە ئینجین و سیستەمی ویندۆز10یان لەسەرە. جۆری یەكەم بە encore 10 ناسراوە، تەبلێتی دووەم كە بە enceore10k ناسراوە، كیبۆردی دەچێتە سەر و وەك لاپتۆپی لێدێت و باترییەكەی درەنگ دادەبەزێت بۆ خوێندكار و بازرگان و رۆژنامەنووسان زۆر گونجاوە..
هەردوو جۆرەكە كوالیتی نیشاندانیان full HDیە و رامەكەی 4 گێگابایتە و هاردەكەی 64 گێگابایتە.
Top