كورتەپەیام و ئیمێلی بۆندار بنێرە!
جیهانی دیجیتالی ئەوەندەی گرنگی بە دەنگ و رەنگ داوە، ئەوەندە گرنگی بە بۆن نەداوە، ئێستا دەتوانی لە هەر شوێنێكی جیهان بی، فیلم و دەنگی خۆت بۆ هەر شوێنێكی دیكە بنێری، بەڵام ناكرێت بۆنی گوڵێك، یان تامی خواردنێك بەڕێ بكەی. پێدەچێ رۆژێك دابێت چۆن وێنە بەڕێ دەكرێت، بۆنیش بەرێ بكرێت. ئاماژەكانیش دیارن وەك ئامێری دیجیتالی scentee كە كە ئامێرێكی زۆر بچووكە وەك دینگڵێك دەخرێتە سەر مۆبایل و سێ كارتریجی بچووكی لەسەرە، هەر كاتریجە و بۆنێكی تایبەتی لەخۆیدا هەڵگرتووە، وەك بۆنی قاوە، فراولە، گوڵێكی تایبەت. بەهۆی پرۆگرامێك كەلەسەر مۆبایلەكەیە. دەكرێت هەركاتێك ئیمێلێكت بۆ دێت، بۆنێك بێت، یان كاتێك كە لایكێك لە سەر بابەتەكەت لە فەیسبووك دەكرێت بۆنێك بڵاو دەبێتەوە. یان هەركاتێك كورتەپەیامێكت بۆ بێت بۆنێكی دیكە بێت. پێشووتریش هەوڵی لەمبارە لە كتێبی دیجیتالی درابوو، بۆ نموونە چیرۆكی (گلدیلاك و سێ ورچەكە) كە هەر لاپەڕەیەك هەڵتدەدایەوە، بۆنی تایبەتی دیمەنەكە بڵاو دەبوویەوە.
