كەڤەرێكی تایبەت بە گالاكسی 6
دوایین ڤێرژنی گەلاكسی سامسۆنگ كە بە گەلاكسی s6 ناسراوە، شوێنی دانانی كارت میمۆری نییە، چونكە میمۆری ناوخۆی 64 هەتا 128 گێگابایتە، بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای سامسۆنگ لەو بڕوایەدان ئەو قەوارەیە لە داگرتن و خەزن كردنی داتا بەسە و پێویست ناكات میمۆری بۆ دابندرێت، بەڵام لەم دواییە كۆمپانیایەك كەڤەرێكی تایبەتی بۆ گالاكسی s6 بەرهەم هێناوە كە نە تەنیا شوێنی دانانی میمۆری كارتی بۆ مۆبایلەكە زیاد كردووە بەڵكو باترییەكی زیادیشی داناوە كە دەتوانێت دوو قات شەحنی مۆبایلەكە زیاد بكات، تەنیا كێشەیەك كە كەڤەرەكە هەیبێت، ئەوەیە كە ناكرێت لە یەك كاتدا هەم لە شوێنی میمۆری و هەم لە باترییەكە سوود وەربگری.
