سایتێك بۆ دروستكردنی ئەلبۆمی ژیان
تۆماركردنی رووداوەكانی گرنگی ژیان، بەشێكە لە ژیانی ئەمڕۆی ئینسانەكان، وەك نووسینی یادەوەری رۆژانە، گرتنی وێنەی یادگاری و فیلمی لەخۆت و هاوڕێ و بنەماڵەت.. ئەمانە بەشێكن لە ژیانی ئەم سەردەمە..
ئەم ئەركانە بە كۆمپیوتەر و مۆبایلیش ئەنجام دەدرێن... بەڵام لەوانە گرنگتر پاراستنیانە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا، لە سایتی intoloop دەتوانی رووداوە گرنگەكانی ژیان، لە هەموو بوارێكدا، یادداشت بكەی.. پاشان وەك كاغەزێكی ئاسایی لاپەڕەكانی هەڵبدەیەوە. بە ویستی خۆت دەتوانی، نووسین، وێنە فیلم دابنێی و لەگەڵ هاوڕێیانت هاوبەشی بكەی.
