فلاش میمۆری وایەرلەیس تایبەت بە مۆبایل

فلاش میمۆری وایەرلەیس تایبەت بە مۆبایل
فلاش میمۆری وایەرلەیس تایبەت بە مۆبایل
یەكێك لە كێشەكانی مۆبایل ئەوەیە كە بەئاسانی ناكرێت فایل و داتاكانی سەری بۆ سەر فلاش بگوازرێتەوە، هەرچەندە كێبڵێكی تایبەت هەیە كە شوێنی دانانی فلاش میمۆری هەیە و بەهۆی كێبڵەكە بە ئاسانی داتاكان دەگوازرێنەوە، بەڵام ئەم كێبڵە ناكرێت هەمیشە و لە هەموو شوێنێك بەكارهێنەری مۆبایل لەگەڵ خۆی هەڵیبگرێت، بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە كۆمانیای(san disk) فلاش میمۆرییەكی وایەرلەسی بەناوی connect wireless stick بەرهەم هێناوە، بەهۆی ئەم فلاش میمۆرییەوە بەئاسانی فایلەكان لە مۆبلەوە دەگوازرێنەوە. فلاش میمۆرییەكە قەوارەكەی 128 گیگابایتە و شەحن دەبێتەوە. جگە لەوەش ئۆتۆماتیكی وێنە و ڤیدیۆكانی سەر مۆبایل بۆ سەر خۆی دەگوازێتەوە..
Top