كامێرایەكی پیشەیی زۆر بچووك

كامێرایەكی پیشەیی زۆر بچووك
كامێرایەكی پیشەیی زۆر بچووك

كامێرای پیشەیی واتە ئەوانەی بۆ پیشەیەك دەنگونجێن و ئەركی كامیراوانیان پێ ئەنجام دەدرێت، دەبێت تایبەتمەندیان لەگەڵ كامێرایی ئاسایی و ئەوانەی تاك بۆ كاری تایبەتی خۆی بەكاردێنێت جیاواز بێت. كامێرایی پیشەیی لە بواری نرخەوە هەمیشە لەسەرێن و كێش و دیزاینیان لە كامێرای دیكە جیاوازە. لەم دواییەدا كامێرایەكی بچوكی پیشەیی لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی z camera بەرهەم هاتووە. كامێراكە كە بە E1 ناسراوە، هەروەك لە وێنەكەی را دیارە بچووكە و لە پەنجەدا جێی دەبێتەوە، بەڵام بە وێنە بە كوالیتی 4K دەگرێت، لینز واتە (عەدەسە)ی كامێراكە دەگۆڕدرێن. ئەو فیلمانەی بەو كامێرایە دەگیردرێن، كوالیتیان زۆر لەسەرێیە، بۆ وێنە گرتنیش زۆر گونجاوە و كوالیتی وێنەگرتنی 16 مێگاپیكسلە، كامێراكە تایبەتە بە مەیدانەكانی وەرزش و لە رووناكی زۆر كەمیشدا وێنەی جوان دەگرێت. بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەت بەو كامێرایەوە دەكرێت لەسەر مۆبایلیش كۆنترۆڵی كامێراكە بكەی، سیستەمی وای-فای و بلوتوسی هەیە.
Top