گوگل چاویلكەیەكی دیكە بەرهەم دێنێ
چاویلكەی هۆشمەندی گوگل كە بەهۆیەوە دەتوانی سەیری فیلم بكەی، سایتەكان بكەیەوە و سەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بدەی، هۆشمەندتر دەبێت، ڤێرژنی نوێی چاویلكەكە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە: بە ئاو تێك ناچێت، لە ئاست كەوتنە خوار و بەركەوتندا خۆراگرە. چاویلكەكە تەنیا بۆ بەكارهێنەرێكی ئاسایی نابێت، بەڵكو بۆ تاقیگاكانی پزیشكی و خۆراكی، شوێنە پیشەسازییەكان، ئەو جێگایانەی پێویستیان بە وردبینی هەیە سوودی لێوەردەگیردرێت. چاویلكەكە پێچەوانەی ڤێرژنەكانی پێش خۆی دەنوشێتەوە و هەڵگرتنی ئاسانترە و باترییەكەشی درەنگتر دادەبەزێت..
