قەڵەمی بێ رەنگ هەموو شتێك دەنووسێت
ئەو قەڵەمەی دەیبینن سیحری نییە، چونكە لە دنیای دیجیتالی سەردەم سیحر و جادوو باوی نییە، بەڵام ئەوەی بە خەیاڵتاندا نایەت روو دەدات!! قەڵەمی phree هەستەوەرێكی لەیزەری بە سەری نوكەكەیەوە كە بەهۆیەوە دەتوانی هەموو شتێك بنووسی بێ ئەوەی كە هیچ شوێنەوارێك لە نووسینەكە هەبێت، بەڵكو نووسینەكە لەسەر شاشەیەكی مۆبایل یان كۆمپیوتەر نیشان دەدرێت، قەڵەمەكە زیاتر بۆ ئەو كەسانەیە كە ئەركی دیزاین و نەخشەسازی یان كاری وێنەكێشان و شێوەكاری ئەنجام دەدەن، كێشی قەڵەمەكە تەنیا 30 گرامە و باترییەكەی هەتا هەفتەیەك دانابەزێت.
