چاویلكەیەك بۆ ئەوانەی خەویان نایە

چاویلكەیەك بۆ ئەوانەی خەویان نایە
چاویلكەیەك بۆ ئەوانەی خەویان نایە
لەم سەردەمەدا كە ئامێرە دیجیتالییەكان لە خزمەت تەندروستی مرۆڤدان بەتایبەتی لەبارەی نەچوونە سەری كێشی و وەرزشكردنەوە، كۆمپانیایەك هەوڵیداوە نەخۆشییەكی دیكە چارەسەر بكات، ئەویش لە رێگای چاویلكەیەكی تایبەتەوە. خەو نەهاتن و بێخەوی نەخۆشییە و پێویستی بە چارەسەری وەرگرتنە، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە كە 48% خەڵكی ئەمەریكا كێشەی بێ خەوییان هەیە، رەنگە لە وڵاتانی دیكەدا ئەم رێژەیە لەسەرتریش بێت. چاویلكەكە لەسەر ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شێرپەنجەی رێخۆڵەیان هەیە تاقیكراوەتەوە، چونكە ئەو كەسانە كەمتر دەخەون، ئاكامێكی باشیشی هەبووە، چاویلكەكە لە رۆژدا وادەكات تیشكی پێویستت لە رێگای چاوەكانتەوە بگاتە مێشكتەوە بۆ ئەوەی كە بتوانی لەكاتی دیاریكراودا خەوت لێ بكەوێ.
Top