باڵندە دیجیتاڵییەكان بە ویستی تۆ دەفڕن و دەنیشنەوە
ماوەیەكی لەمێژ نییە كە «كواد كۆپتەر» یان بە واتایەكی دیكە «پەهبەهاد» كە بریتیە لە فڕۆكەی بچووكی كۆنتڕۆڵدار، كەوتوونەتە بەر دەستی خەڵكی ئاسایی، پێشووتر بەكارهێنان و سوودوەرگرتن لەمانە لە زۆر وڵاتدا قەدەغە بوو، ئێستاش بەهۆی نائەمنی عێراقەوە مۆڵەت نادرێت ئەم فڕۆكە بچووكانە بەكامێراوە بفڕن.
لەم دواییەدا كواد كۆپتەری جۆری YUNEEC بەرهەمهات كە تایبەتە بە یاریگا وەرزشی و شوێنە قەرەباڵغەكان. ئەو كۆپتەرە بچووكە كامێرایەكی لەسەرە كە دەتوانێت فیلم بە كوالیتی K4 بە خێرایی 30 فرێم لە چركەیەدا و هەروەها وێنەی HD بە خێرایی 120 فرێم لەچركەیەكدا بگرێت. كامێراكە ریمۆت كۆنتڕۆڵێكی لەگەڵدایە بەكارهێنەر لە دوورەوە دەتوانێت بەهۆیەوە، رێكخستنی كامێرا، خێرایی دوگمەی وێنەگرتن. رێكخستنەكانی دیكە ئەنجام بدات، جگە لەوەش سیستەمی دژە لەرزینی هەیە تاكو لە ئاسماندا ئەگەر (با)ش بێت بتوانێت بێ كێشە وێنە بگرێت.
