مۆبایلەكەت كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلەكەت دەكات
دەرگای ئۆتۆمبیلەكەت دانەخستووە؟ لەبیرت چووە سەقفی سەرەوە هەڵبدەیەوە، یان دەزانی ئۆتۆمبیلەكەت چەندە بەنزینی تێدایە و باترییەكەی لە چ ئاستێكدایە؟ گشت ئەو زانیارییانە تەنیا لەسەر مۆبایل، یان تەبلێتەكەت بزانە.
پرۆگرامی VW Car-net كە تایبەتە بە ئۆتۆمبیلەكانی فولكس واگۆن، ئەو زانیارییانەی ئاماژەمان پێدان بە خاوەنەكەی رادەگەیەنێ، جگە لەوەش دەكرێت هەر لەسەر مۆبایلەكەت، هۆڕن لێبدەی، یان گڵۆپە فلاشەكان پێبكەی، زیاتر لەوەش دەتوانی شوێنی ئۆتۆمبیلەكەت لەسەر نەخشە ببینی، یان ئەگەر دایك و باوكان نیگەرانن لەوەی منداڵەكانیان لە چ شوێنێكن، یان بە چ خێراییەك ئۆتۆمبیل لێدەخوڕن، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەزانن، ئەگەر خێراییەكەی لەو ئاستەدا نەبوو كە بۆی دیاریكراوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدات. (خۆزگە بۆ كوردستان ئەوەشی لێ زیاد دەكرا كە فیت پەمپەكەی زۆری ماوە بسووتێ، یان نا، یان بەنزینەكەی چەندە ئاوی تێدایە!)
