تەلەفۆنێك تایبەت بە منداڵان
لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا منداڵان دەتوانین بڵێین پشكی شێریان بەركەوتووە، هەرچی بۆ گەورەكانیش هەبێت، بۆ ئەوانیش هەیە، بە جۆرێكیش بەرهەم هاتوون كە لە گەڵ جیهانی ئەواندا بگونجێت. تەبلێت و لاپتۆپ و مۆبایلی تایبەت بە منداڵان هەیە، لەم دواییەدا كۆمپانیایەك تەلەفۆنێكی تایبەت بە منداڵان بەرهەمهێنا كە بە تەلەفۆنی جۆری ILY وای ناسراوە. منداڵان دەتوانن بە هۆیەوە پێوەندی ڤیدیۆییان لەگەڵ دایك و باوكیان هەبێت. هەروەها دەتوانن وێنەشیان بۆ بەڕێ بكەن. بۆ ئەوەی كە منداڵان بە ئاسانی بتوانن سوودی لێوەربگرن، دەتوانن لە سەر شاشەكە ناوی ئەو كەسانە بە وێنەوە زیاد بكەن كە منداڵان رۆژانە پێوەندییان پێوە دەكەن. پرۆگرامێكی تایبەت بە وێنەكێشانی تێدایە، دەتوانن دوای كێشانی وێنەكە بۆ ئەوانەی نیازیان هەیە بەڕێی بكەن. تەلەفۆنەكە هێڵی ئینتەرنێتی لەسەر دانانرێ.
