داتاشۆ نوێیەكان ئینتەرنێتیش وەردەگرن
حەز دەكەی سایتێك بكەیەوە بە قەد لادیوارێك، مەبەست ئەوەیە لەسەر دیواری ماڵەوەتان فەیسبووكەكەت بكەیەوە، یان فیلمێك نیشان بدەی، یان نەخشەی جێگایەك دەستنیشان بكەی؟ لەم دواییەدا كۆمپانیای LG چەند داتاشۆ واتە پرۆژكتەرێكی خستە بازاڕەوە كە تواناكانیان لە ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكانی دیكە جیاوازن، بۆ نموونە: لەگەڵ هەموو ئامرازە هۆشمەندەكان وەك مۆبایل، تەبلێت، TV...تاد دەگونجێن، بە تۆڕی ئینتەرنێت پێوەند دەدرێ و بەهۆیەوە دەتوانی سەردانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بكەی و نەخشەكانی گوگل بكەیەوە، تەلەڤزیۆنی لەخۆیدایە، واتە بەبێ تیڤی كەناڵەكان وەردەگرێت. كوالیتی نیشاندانی فول ئێچ دییە. سیستەمەكانی وایەرلەیس وەك، wi-fi، dlana،fi و بلوتوسی هەیە.
