پرینتەرە سێ رەهەندییەكان ئۆتۆمبێلیش بەرهەم دێنن

پرینتەرە سێ رەهەندییەكان ئۆتۆمبێلیش بەرهەم دێنن
پرینتەرە سێ رەهەندییەكان ئۆتۆمبێلیش بەرهەم دێنن
چەند ساڵێك دەبێت كە پرینتەری سێ رەهەندی واتە 3D بەرهەم هاتووە، ئەم پرینتەرانە دەتوانن زۆر كەلوپەلیان پێ چێ بكرێ، بەڵام تێچووی پرینتەرەكان تا ئێستاش زۆر گرانە و تەنیا كۆمپانیاكان دەتوانن بەكاری بێنن. پرینتەرە سێ رەهەندییەكان لە داهاتوودا لەهەموو بوارەكانی زانستیدا، وەك پزیشكی، پیشەسازی، كشتوكاڵی و...تاد، سوودی گەورەیان لێدەبیندرێ. نموونەكەش ئۆتۆمبێلی جۆری Blade كە لەلایەن كۆمپانیای Divergent Microfactories بەو پرینتەرانە دروستكراوە. وەك دەگوترێت دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوبراو تەنیا كەمتر لە نیوكاتژمێری خایاندووە. ئەم ئۆتۆمبێلە لە كانزای ئەلۆمینیۆم و فایبەری كەربۆنی پێكهاتووە. هێزی مەكینەكەی 700 ئەسپی هەڵمییە. كێشەكەشی تەنیا 635 كیلۆیە و گوایە تەنیا لەماوەی 2 چركەدا خێراییەكەی دەگاتە سەد كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
Top