پرۆگرامێك بۆ پێوەندی نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەر
زۆجاران هەر لەو فایلەی كە تایبەتە بە زانیاری لەبارەی تەكنەلۆژیای سەردەم، پرۆگرامی تایبەت بە گواستنەوەی زانیارییەكانی نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەرمان ناساندووە، ئەمجارەش یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی ئەو بوارە دەناسێنین، ئەویش پرۆگرامی AnyMP4 Mobile Transferـە. ئەم پرۆگرامە زۆر بە كەڵكە و دەتوانرێت لە ماوەیەكی كەمدا زانیارییەكانی سەر مۆبایلەكانی ئایفۆن، یان ئەندرۆید بۆ سەر كۆمپیوتەر بگوازێتەوە. گرنگی پرۆگرامەكە لەوەدایە دەتوانێت لەگەڵ سیستەمی زۆر كۆنی مۆبایلەكان و سیستەمی زۆر نوێش بگونجێت. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەمانەن:
- پشتیوانی زیاتر لە 2000 جۆر مۆبایل دەكات.
- رێككاری تەواو لە نێوان بەشە جیاجیاكانی مۆبایلدا.
- پێوەندی خێرا لە نێوان مۆبایل و كۆمپیوتەردا.
