پرۆژكتەرێك بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی هاتوچۆ
پایسكل كە بە ئامێری سەوز دەناسرێ، واتە نە تەنیا زیانی بۆ ژینگە نییە، بەڵكو هۆكارێكە بۆ تەندروستی بەكارهێنەرەكەشی، بەڵام بەداخەوە ساڵانە زۆر لەوانەی كە پایسكل لێدەخوڕن، بەهۆی ناهوشیاری شوفێری ئۆتۆمبیلەكان گیانیان لەدەست دەدەن، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی كە پایسكل لێخوڕین تێیدا زۆر باوە. تەكنەلۆژیای نوێ نیازی هەیە بەداهێنانێك زیانی پێكدادان و بەركەوتنەكانی پایسكل كەم بكاتەوە، ئەویش بە بەرهەمهێنانی پرۆژكتەرێك كە بە Cyclee ناسراوە، ئەم پرۆژكتەرە ئاگاداركردنەوەكان وەك گلۆپێك لە پشتەوەی بەكارهێنەری پایسكلەكە دەدات، هێماكانی ئاگادار كردنەوە بە هۆی مۆبایل، یان تەبلێت لەلایەن بەكارهێنەرەكەی دەگۆڕدرێن.
