تەلەڤزیۆنی هۆشمەند هاردی ترابایتی لەخۆیدایە
لە رێگای تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكانی ئێستا دەتوانین سەیری ئینتەرنێت بكەین، بەبێ وایەر لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە پێوەندییان هەبێت. فیلم و گۆرانی، یان هەر بابەتێك لە كەناڵێك حەزی لێدەكەی، دەتوانی خەزنی بكەی. كەچی گرفتێك لەم تەلەفزیۆنانەدا هەیە، ئەویش ئەوەیە كە خۆیان هاردیان نییە و دەبێت هارد، یان فلاش میمۆری دابنێی تا ئەوەی نیازتە لەسەر هاردەكە، یان فلاش میمۆرییەكە خەزنی بكەی.
كۆمپانیای LOEWE ئەڵمانی، بەم دواییە، تەلەفزیۆنێكی بەرهەم هێناوە كە كوالیتی نیشاندانەكەی 4Kیە، واتە وەك ئاوێنەیەكی روونە. باشترین سیستەمی دەنگی هەیە و پێویست بە سپیكەری بە جیا ناكات، چونكە 8 سپیكەری بە هێزی 120 واتی هەیە. سیستەمی بلوتوس و DLNA هەیە. جگە لەوەش ئەمە یەكەم تەلەڤزیۆنە لە جیهاندا كە هاردێكی یەك ترابایتی لەسەرە.
