تەختە دیجیتالییەكەی مایكرۆسۆفت كەوتە بازاڕ
پێشووتر كە لە قوتابخانەمان دەخوێند، تەختەی دیوارەكە كە مامۆستای وانەی لەسەر دەنووسی، رەنگی رەش بوو، بۆیە پێیدەگوترا تەختەڕەشە. بەڵام دواتر رەنگی گۆڕا و بە گەچیش لەسەری نەدەنووسرا، بوو بە تەختەسپی. لە دونیای تەكنەلۆژیای دیجیتالی نوێشدا ئەم تەختەیەش گۆڕانی بەسەرداهات و بوو بە دیجیتالی، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تەختەی دیجیتالی بۆ شیكردنەوە و روونكردنەوە لە قوتابخانە و سیمینار و كۆنفرانسەكان پێكهێنا كە پێی دەگوترێت surface hub، تەختەكە پێكهاتووە لە شاشەیەكی 55 هەتا 84 ئینجی و كوالیتیەكەی K4. لەسەر شاشەكە دەكرێت وەك تەختەكانی پێشوو لەسەری بنووسی. تایبەتمەندی گرنگی تەختە دیجیتالییەكە ئەوەیە كە دوو كامێرای فول ئیچ دی تێدایە و لەگەڵ هێڵێكی زۆر خێرای ئینتەرنێت بۆ هەر شیكارییەك كە مەبەستت بێت هەر لەسەر تەختە دیجیتالییەكە لە هێڵی ئینتەرنێت سوود وەردەگری. رامی تەختە دیجیتالیەكە 8 گیگابایتە، هاردەكەی 128 گیگابایتە. زۆربەی پرۆگرامە گرنگەكانی كۆمپیوتەریش لەسەر تەختە دیجیتالییەكەن.
