بچووك، بەڵام مەزن!
چەند ساڵ لەمەوبەر كە باسی كۆمپیوتەر دەكرا، لەسەر مێزەكان شاشەیەك قورس، كەیسێكی گەورەت دەهاتە بەرچاو، بەڵام ئەمڕۆ كە باس لە كۆمپیوتەر دەكرێت كەیسێكی بچووك بەقەد مۆبایلێك، یان ئەو كۆمپیوتەرەی كە وێنەكەی دەبینن بەقەد فلاش میمۆرییەكە. كۆمپیوتەر ئەوەندە بچووك بۆتەوە كە دەكرێت سێ دانە لە گیرفان بخرێن.
كۆمپانیایەكی هیندی بە هاوكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كۆمپیوتەری جۆری Splendo بەرهەم هێناوە كە هەروەك دەبینن تۆزێك لە فلاش میمۆرییەك گەورەترە. ئەم كۆمپیوتەرە ویندۆز 8ی لەسەرە و خێراییەكیشی زۆر گونجاوە. لە رێگەی پۆرتی HDMI بە تەلەڤزیۆن یان مۆنیتۆر پەیوەند دەدرێت. رامەكەی دوو گێگابایتە و هاردەكەی 32 گێگابایتە. ئەمە تایبەتمەندی باشترین جۆری كۆمپیوتەر لە ساڵی 2015دا. كەلێنی دانانی كیبۆرد و ماوس و سپیكەری هەیە، هەرچەندە خۆی بلوتوسی 4ی لەسەرە و دەكرێت لە رێگەی ئەوەوە هەموو پارچەكانی دیكە دابنێی.
