كامێرایەك بۆ گرتنی وێنەی هەسارە و ئەستێرەكان
گرتنی وێنەی ئاسمان لە شەودا پێویستی بە كامێرای تایبەت بەخۆی هەیە و هەموو كامێرایەك ناتوانێت وێنەی كاكێشان و هەسارەكان بگرێت. لەم دواییەدا كۆمپانیای نیكۆن كامێرایەكی بەرهەم هێنا كە بە ناوی D810A ناسراوە، كامێرای ئاماژە بۆ كراو رێژەی هەستیاری بە رووناكی و تیشك هەتا چوار بەرامبەر زیاتر دەكات و تاكو بكرێت وێنەی ئاسمان و ئەستێرەكان بە جوانی بگیردرێت، جگە لەوەش وەك زۆربەی كامێراكانی چاودێری فیلتەری IR-Cut تێدایە تاكو كەمترین رێژەی تیشكدانەوە لە وێنەدا ببێت.
