خۆپاراستن لە تیشكی خـــۆر بە تەكنەلۆژیا بسپێرە
لەمەولا هاوینە و گەرما زیاتر دەبێت و بۆ ئەوانەی لە دەرەوەن دەبێ ئاگایان لە زیانەكانی تیشكی خۆر بێت. زۆر رێگە هەن بۆ خۆپاراستن لە تیشكی خۆر، وەك هەڵدانی سەیوان و كرێمی پاراستنی پێست و...تاد، تەكنەلۆژیای دیجیتالیش ئێستا بۆتە شێوازێكی نوێ بۆ خۆپاراستن لە تیشكی خۆر. ئامرازێكی دیجیتالی بەناوی june بەرهەم هاتووە كە لە شێوەی بازن یان ملوانەكەیە. ئەركی ئەم بازنە ئەوەیە كە بەردەوام رێژەی تیشكی زیانبەخشی خۆر واتە تیشكی سەرووی سەوز دیاری دەكات، ئامێرەكە لە مۆبایل پەیوەند دەدرێت و بەهۆی پرۆگرامەكەوە ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە لە زیانەكانی تیشكی خۆر. پرۆگرامی june رێنمایی سەبارەت بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بەخۆر، یان چاویلكەی تایبەت بە تیشكی هەتاو بەبەكارهێنەرەكەی دەدات.
