ماوس لە دڵی كیبۆرددا
ماوس لەریزی پارچە گرنگەكانی كۆمپیوتەر سەیر دەكرێت، هەرچەندە لاپتۆپەكان بەهۆی تەختە لەمسییەكانیانەوە توانیویانە تا رادەیەك بەكارهێنەر لە ماوس بێنیاز بكەن، بەڵام بە راستی ئەویش بە تەواوی نەیتوانیوە شوێنی ماوس بگرێتەوە. خوێندكارێكی كۆری هەوڵیداوە كیبۆرد و ماوس تێكەڵ بەیەك بكات و پێكەوە بیانبەستێتەوە. لە ئاكامدا كێبۆردێكی بەرهەمهێناوە كە بە ناوی moky ناسراوە. ئەم كیبۆردە هەم ماوسە و هەم كیبۆرد. بە لەمسكردنی دوگمەكان بەبێ داگرتنیان دەتوانی كاری تاچ پەد، یان ماوس ئەنجام بدرێت. كیبۆردەكە بۆ گشت ئامێرەكان وەك مۆبایل، تەبلێت و لاپتۆپ دەگونجێت.
