بە بڕوانامەی سیستمی نایابی و نیشانەی نایابیی سەوز TUV Rheinland
تاكە فێنككەرەوە كە توانای فێنككردن لە پلەی گەرمی 60ی سەدیدا
كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس رای گەیاند كە فێنككەرەوەكانی بڕوانامەی سیستمی نایابی و نیشانەی نایابیی سەوزی ئەورووپییان TUV Rheinland بەدەست هێنا كە لە لایەن دەستەی هەڵسەنگاندنی ئامێرە بەكارهاتووەكانی ئەلًمانیا پێشكەش دەكرێت، ئەم بڕوانامەیەش زیاترین بڕواپێكراوە لە دەستنیشانكردنی سیفاتە باشەكانی امێرە بە تواناكانی ئەوانەی هاوڕێی ژینگەن.
بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە وا دەگەیەنێ لۆگۆی ئێڵ جی یەكەمین و تاكە براندە كە توانای كاركردنی بە كەفائەتێكێ زۆر هەیە بۆ كڕیارانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرگەی گەرمای ناوچەكە بگرێت كە دەگاتە 60 پلەی سەدی. هاووڵاتی لە دووری 20 مەتردا هەست بە فێنكیی ئەو ئامێرە دەكات و لە هەموو لایەكی ژوورەكەدا هەستی پێدەكرێت.
دەربارەی ئەمە تای هن ریۆ بەڕێوەبەری شتیی ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس رای گەیاند: خێزانی ئێڵ جی سەرفرازە لە بەدەستهێنانی ئەو بڕوانامەیە كە روونی دەكاتەوە براندەكەمان بە تواناترە لە براندەكانی دیكە لە بوار ئامێرەكانی فێنككەرەوە لە رووی كەفائەت و رێككەوتن لەگەڵ كەشوهەوای گەرمی و پاشەكەوتكردنی وزە و دڵنیایی لە پشتبەستن بە مەرجەكانی ئامێرەكان لە سەرتاپای جیهاندا.
ریۆ لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئێڵ جی بەردەوام دەبێ لە هەوڵدان بۆ داهێنانی بەرهەمی ئاستبەرز بە پشتبەستن بە تەكنۆلۆژیاكانی خاوەن دیزاینی سەردەمیانە كە بۆ هەموو زەوق و چین و توێژێك دەشێ پاش لێكۆڵینەوە لەسەریان بۆ دڵنیابوون لە پێشكەشكردنی باشترین جۆر بۆ كڕیارانی.
جێی باسە بڕوانامەی TUV Rheinland پێشكەش بە ئێلً جی كرا بە هۆی ئەنجامەكانی زنجیرە تاقیكردنەوە فراوانەكانی كە بە هۆی هاوڕێیەتی ژینگەوە بە دەست هاتبوون هەروەها بە هۆی باش دروستكردنی لە هەموو روویەكەوە بوو.
