بتڵی ئاوی هۆشمەند هەست بە تینوویەتی بەكارهێنەرەكەی دەكات

بتڵی ئاوی هۆشمەند هەست بە تینوویەتی بەكارهێنەرەكەی دەكات
بتڵی ئاوی هۆشمەند هەست بە تینوویەتی بەكارهێنەرەكەی دەكات
هەموو شتێك بۆتە دیجیتالی و هۆشمەند، ئەگەر وا بڕوات پێدەچێت تەنیا مرۆڤەكان هۆشمەند نەبن و ئیدی لەمەولا مرۆڤ ببێتە ئامێر! ئاخر لەم سەردەمەدا كاتێك كە خەریكی نانخواردنی قاپی نانخواردنەكەت پێت بڵێت بەسە چیتر مەخۆ قەڵەو دەبی، یان بتلی ئاو هەست بە تینوویەتیت بكات چیتر دەمێنتەوە.
بەڵێ بتڵە ئاوێك بەرهەم هاتووە كە هۆشمەندە، ناوی بتڵەكە hidrateMe بەهۆی هەستەوەرێك كە تێیدایە و هەروەها پرۆگرامێك كە دەچێتە سەر مۆبایلە هۆشمەندەكان هەست بەوە دەكات كەی تینوویت دەبێت و چەندە ئاو دەبێ بخۆیەوە. بتڵە ئاوەكە بەپێی جەستەی بەكارهێنەكەرەكەی و هەروەها چۆنییەتی شوێنەكە وەك شێداری و ساردی و گەرمی بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە.
Top