سپیكەرێك بۆ نێو گەرماو

سپیكەرێك بۆ نێو گەرماو
سپیكەرێك بۆ نێو گەرماو
دەڵێن ئەوەی لە گەرماو گۆرانی بڵێت، هونەرمەندێكە بۆخۆی، ئەدی ئەگەر هونەرمەندێكی دەنگخۆش لە گەرماودا گۆرانی بڵێت، دەبێ چ دەنگ و ئاوازێكی هەبێت! سپیكەر، یان بڵندگۆی جۆری UE Roll ئەو سپیكەرەیە كە بۆ ناو حەمام گونجاوە و دەكرێت لە كاتی خۆشووشتندا گوێ لە گۆرانییەكی خۆشیش بگری. سپیكەرەكە شوێنی دوو كێبڵی USBی هەیە جگە لەوەش لە ئاست بەركەوتندا زۆرخۆراگرە، كێشی سپیكەرەكە 340 گرامە ستایلەكەی زیاتر وەك قاپێكی نانخواردن دەچێت تا سپیكەر، كۆمپانیای بەرهەمهێنەری سپیكەرەكە رایدەگەیەنێت كە دەكرێت بە سپیكەرەكەوە مەلە بكەی و بچییە ناو قوڵایی روباریش. باترییەكەی هەتا 9 كاتژمێر دانابەزێت، لەوكاتەی كە لە سیستەمی وایەرلەیس سوود وەردەگری دەتوانرێت هەتا 20 مەتریش لە سپیكەرەكە دوور بكەویەوە.
Top