وێستگەی كەشناسی لە پەنجەكانتدا

وێستگەی كەشناسی لە پەنجەكانتدا
وێستگەی كەشناسی لە پەنجەكانتدا
حەز دەكەی بزانی كەش و هەوای دەوروبەر چۆنە، كەش و هەوا بەتایبەتی شارە گەورەكان وەك گرفتێكە بۆ دانیشتوانی، چونكە زۆربوونی رێژەی دوكەڵی ئۆتۆمبێل و كارگەكان تا رادەیەك ژیانی دانیشتوانی شاری ناخۆش كردووە، زۆر جار دانیشتوانی شارە گەورەكان بۆ هەڵمژینی هەوایەكی پاك دەچنە دەرەوە. ئامێری TZOA ئەو ئامێرەیە كە بەهۆی هەستەوەرەكانی دەتوانرێت رێژەی هەوای پیس، رووناكی، شێ و نم و رێژەی گازی UV بزانرێت. ئامێرەكە زانیارییەكان كۆ دەكاتەوە بۆ ئەپلكەیشنێك كە لەسەر مۆبایل یا تەبلێتە بەڕێ دەكات و بە بەكارهێنەرەكەی دەڵێت كە كەش و هەوا مەترسیدارە یان بێ مەترسییە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كە نەخۆشی كۆ ئەندامی هەناسەدانیان هەیە. هەروەها بەهۆی نەخشەیەك كە تایبەتە بە ئامێرەكە پێت دەڵێت كە ئێستاكە چ شوێنێك گونجاوە بۆ مانەوە.
Top