بەهێزترین لاپتۆپی گەیم تا ئێستا
وشەی “تا ئێستا” لە مانشێتی سەرەوە بۆ ئەوەیە كە هیچ شتێك لە دونیای تەكنەلۆژیای نوێدا هەمشەیی نییە، رەنگە پاش چەند رۆژ، یان مانگی تر، یەكەم نەبێت لە جیهاندا و لەویش بەهێزتر بەرهەم بێت. بەڵام تا هەنووكە لاپتۆپی جۆری aorus X5ی كۆمپانیای گێگابایت وەك بەهێزترین لاپتۆپی تایبەت بە گەیمە، ئەو ئامێرە تەكنەلۆژییانەی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی بەرهەم دێن، دەبێت لە گرافێك و خێراییدا لە لوتكەدا بن. تایبەتمەندییەكانی لاپتۆپەكە ئەمانەن:
رامەكەی 8 گێگابایتە، هێزی خێراییەكەی واتە پرۆسیسەرەكەی لە جۆری intel core i7ـە، دوو كارتی گرافیكی لە جۆری GTX 965m تێدایە. شاشەكەی 15.6 ئینجە و بە روونی 1620×2800 نیشان دەدات. جگە لەوەش كیبۆردێكی بەهێزی تێدایە جیاوازە لە كیبۆردی لاپتۆێكی ئاسایی، دوگمەكانی بەرجەستەن و دەتوانرێت 25 دوگمەی “قەدبڕ” واتە شۆركێتی بۆ دابنرێت، كێشی 2.5 كیلۆیە. بارستاییەكەی 22.9 ملمە.
