مۆبایلی بازن ستایلـــێكی سەرنج راكێش

مۆبایلی بازن ستایلـــێكی سەرنج راكێش
مۆبایلی بازن ستایلـــێكی سەرنج راكێش
مۆبایلی جۆری blu لە ریزی سەرنجڕاكێشترین مۆبایلە هۆشمەندەكان دادەنرێت، چونكە وەك مەچەكبەندێك لە دەست دەكرێت، شاشەكەی بە تەواوی نوشتاوەتەوە و دەكرێ وەك مۆبایلێكی ئاسایی راست بكرێتەوە. جیاوازی مۆبایلەكە لەگەڵ مۆبایلە كاتژمێرەكان ئەوەیە كە دەتوانرێت هەم وەك مۆبایلێكی ئاسایی بەكار بهێندرێت و هەم توانای نوشتانەوەی هەیە كە وەك بازوبەند لە دەست بكرێت. نوشتانەوەكە هەر لە شاشەكەیدا نییە لە باترییەكە و لەو خەریتە ئەلكترۆنییەشدایە كە تێیدا بەكار هاتووە. مۆبایلەكە شاشەكەی 10 ئینجە و پانایی 2 ئینجە. خاڵێكی جێگای پرسیار لە باترییەكەیدایە، بەپێی وتەی بەكارهێنەرەكەی گوایە تا هەفتەیەك شەحنی دانابەزێت. مۆبایلە سمارتەكە لە ئاست بەركەوتن، كەوتنە خوارەوە و تەنانەت چەقۆ و مەقەستیشدا خۆڕاگرە. سیستەمی وایەرلەیسی هەیە و سپیكەری مۆبایلەكە سەرەڕای ئەوەی كە هێزی ڤیبرە واتە لەرینی هەیە، دەتوانێت دەنگەكانی سەرووی دەنگیش بكاتە بە شەپۆلی دەنگێك كە مرۆڤ بیبیسێ وەك دەنگی مێروەكان. تەنیا یەك كەلێنی هەیە كە سیمكارتەكەی تێدەخرێ، بۆیە دوای دانانی سیمكارتەكە ئیدی كەلێنێك نامێنێ، هەربۆیە لە ئاودا تەڕ نابێت. میمۆری ناو سمارتەكە 128 گێگابایتە و چوارگێگاباتیش رامەكەیەتی.
Top