پرۆژكتەری گیرفانی ئاسۆس
ئاسۆس لە زمانی كوردیدا چیای ئاسۆسمان بیردەخاتەوە كە چیایەكی سەربەرزی كوردستانە، بەڵام ناوی كۆمپانیایەكی مەزنیشە لە بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێدا. لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ناوبراو پرۆژكتەرێكی بچووكی بەرهەم هێناوە كە لە پەنجەدا جێگای دەبێتەوەو لە گیرفاندا هەڵدەگیرێت، پرۆژكتەرەكە كە بە EZ1 ناسراوە و بە شێوەی وایەرلەیس لەگەڵ ئامێرەكانی وەك تەبلێت و مۆبایل پەیوەند دەدرێ و دەتوانی فیلم و وێنەكانی سەر مۆبایل بە پرۆژكتەر نیشان بدەی. پرۆژكتەرەكە جگە لە سیستەمی وایەرلەیس كێبڵێكی Micro usbیشی تێدایە كە بۆ پەیوەندی لە نێوان مۆبایل و پرۆژكتەرەكە سوودی لێدەبیندرێت. كاتێك پرۆژەكتەرەكە بە تەواوی شەحن دەبێتەوە دەتواندرێت وەك (پاوەربانك) واتە شەحنی سەفەریش سوودی لێببیندرێ و مۆبایل و تەبلێتەكەش بەهۆیەوە شەحن بكەیەوە.
