دەرمانی دیجیتاڵیش هاتە بازاڕ
حەب و دەرزی و شروب، ئەو دەرمانانەن كە بۆ چارەسەری نەخۆشی سوودیان لێدەبیندرێ، بەڵام پێت سەیر نەبێت گەر رۆژێك چووی بۆ لای دكتۆر و لە بری حەب، یان دەرزی، ئامێرێكی دیجیتاڵی پێدایت و وتی ئەمە شوێنی دەرمان دەگرێتەوە. بازووبەندی cur ئەم مەچەكبەندەیە كە ئەگەر سەركەوتن بەدەست بێنێ رەنگە لە داهاتوودا شوێنی دەرمان بگرێتەوە. لەناو ئەم ئامێرەدا ژلەیەك هەیە كە دەبێتە هۆی بە ئارامی لەسەر ئەو شوێنانەی ئازاریان هەیە دابندرێ و ئەوكات شەپۆلی ئەلكترۆنی بۆ مێشك بەڕێ دەكات و ئەو پەیامانەی كە لە مێشكەوە ئازار دەهێنن رادەگرێ و لە كۆتاییدا ژانەكە ناهێڵێ. ئامێرەكە شەحن دەكرێتەوە و سێ رۆژ كار دەكات، تەنیا بۆ ئازارە سادەكان دەبێت و بۆ ئازار و ژانە بەردەوامەكان ناگونجێت.
