هیدفۆنی سمارت شاشەی هەیە

هیدفۆنی سمارت شاشەی هەیە
هیدفۆنی سمارت شاشەی هەیە
لەم یەك دوو ساڵەی دواییدا هەموو شتێك بۆتە سمارت واتە زیرەك، یەكێك لەو ئامێرە دیجیتالییانەی كە لەم دواییەدا سمارتەكەشی كەوتە بازاڕ، هیدفۆنی جۆری SiMeـە، هیدفۆنی ناوبراو شاشەیەكی لە پێشەوە هەیە هەربۆیە زۆر وەك چاویلكەكەی گوگڵ دەچێت. سیستەمی ئەندرۆیدی 4.4ی لەسەرە، پەدێكی لەمسی هەیە كە دەتوانێ بە هۆیەوە كار بكەی. هیدفۆنەكە بە هۆی شاشەكە بچووكەكەیەوە دەتوانی ڤیدیۆ و سایتەكانی ئینتەرنێت سەیر بكەی. هەروەها دەتوانی راستەوخۆ گۆرانی و فایلە دەنگییەكان لە مۆبایل و هەر ئامێرێكی دیجیتالی وەربگری. شاشەكە گۆڕانكاری بەسەردادێت و بۆ چاوی راست و چەپ دەگوازرێتەوە.
Top