ئیكۆی ئەمازۆن كتێبیش دەخوێنێتەوە

ئیكۆی ئەمازۆن كتێبیش دەخوێنێتەوە
ئیكۆی ئەمازۆن كتێبیش دەخوێنێتەوە
ماوەیەك لەمەوبەر لەسەر سپیكەرە هۆشمەندەكەی ئەمازۆن كە بە eco ناسراوە زانیاری و هەواڵمان بڵاوكردەوە كە سپیكەرەكە هۆشمەندە و بە ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و لە ئینتەرنێت گۆرانی و فایلی دەنگی وەردەگرێت. ئێستا سپیكەرەكە تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ زیاد بووە، ئەویش ئەوەیە كە بە شێوەیەكی 360 پلە دەنگی بەكارهێنەرەكەی لە هەر شوێنێك بێت دەناسێتەوە و دەكرێت بە بە دەنگی بەكارهێنەر وەڵام بداتەوە، سپیكەرەكە حەوت مایكی تێدایە، تەنانەت ئەوكاتەی كە گۆرانی بڵاودەكاتەوە، دەنگی بەكارهێنەرەكەی دەناسێتەوە. تایبەتمەندییەكی نوێی كە بۆ سپیكەرەكە زیاد بووە، ئەوەیە كە دەتوانێت كتێبە ئەلكترۆنییەكان بخوێنێتەوە، تەنانەت دەكرێت فەرمانی پێ بكەی كە فڵانە رۆمانە، یان فڵانە دیوانە شیعرەم بۆ بخوێنەوە، بەڵام تایبەتمەندییەكە تەنیا تایبەتە بە زمانی ئینگلیزی، تەنانەت ئەو تایبەتمەندییەی هەیە كاتێك فەرمانی پێدەكەی كە چیدی رۆمانەكە نەخوێنێتەوە بۆ جارێكی دیكە كە دەستی پێكردەوە لە كوێڕا كۆتایی پێهێنابوو، لەوێڕا دەست پێدەكاتەوە.
Top