جلشۆریش بە پێدان كار دەكات!
جگە لە پایسكل یان بەلەمی پێدانی رەنگە ئامێرێكی دیكە نەبێت كە بە پێدان كار بكات، ئەگەر رۆژێك جلشۆرێكتان دیت بە پێدان كار دەكات و وزەكەی خۆی لەبری كارەبا لە پێدان وەردەگرێت لاتان سەیر نەبێت.. جلشۆری جۆری drumi هەم جلەكەت دەشوات و هەم خاوەنەكەشی كالۆری دەسووتێنێ و كێشی كەم دەكاتەوە. ئەم جلشۆرە بۆ ئەو شوێنە دوور دەستانەی كە هیچ وزەیەكیان لێ نییە زۆر گونجاوە، بەتایبەتی بۆ ئەو كۆچەرانەی ساڵانە دەڕوون بۆ چیا و زۆزانان. جلشۆرەكە جێگای 2.5 كیلۆ جل دەبێتەوە و 5 لیتر ئاوی تێدەكرێت. بۆ شوردنی جلو دەبێت پێنج خولەك پێدان لێبدەی پاشان بە داگرتنی دوگمەیەك دەتوانی لە ئاویان بدەی، هەروەها لە جلشۆری كارەبایی ئاوی كەمتری دەوێت.
