گوگل فۆتۆ بوو بە بەشێكی سەربەخۆ

گوگل فۆتۆ بوو بە  بەشێكی سەربەخۆ
گوگل فۆتۆ بوو بە بەشێكی سەربەخۆ

خزمەتگوزاری گوگل فۆتۆ (google photos) كە پێشووتر بەشێك بوو لە سیستەمی تۆڕی كۆمەڵایەتی گوگل پلاس، ئێستا بەشێوەی پرۆگرامێكی سەربەخۆ ئەركەكانی ئەنجام دەدات. هەم وەك ئەپلكەیشنێكی سەربەخۆ، هەم وەك خزمەتگوزارییەكی جیا لە سایتی گوگلدا. گوگل فۆتۆ دەتوانێت وێنەی 16 میگاپیسكلی و ڤیدیۆی فول ئێچ دیش بەخۆڕایی وەك هاردێكی مەجازی بۆ بەكارهێنەرانی هەڵبگرێت و بەپێی تێپەڕینی كات، روخساری ناو وێنەكان بناسێ، وێنەكان بەپێی كات و شوێن و كەسەكانی ناو وێنەكان رێك بخات. لەو پرۆگرامەدا دەتوانی چەندین وێنە پێكەوە بۆ دۆست و هاوڕێیانت بنێری، بەبێ ئەوەی كە لایەنی بەرامبەر ئەو پرۆگرامەی هەبێت.
Top