پرۆژكتەرێكی لەیزەری و تایبەتمەندییەكی گرنگ

پرۆژكتەرێكی لەیزەری و تایبەتمەندییەكی گرنگ
پرۆژكتەرێكی لەیزەری و تایبەتمەندییەكی گرنگ

كۆمپانیای لینۆڤۆ لە پیشانگای techworld ی شاری پەكیینی چین، تەكنەلۆژییەكی نوێی خستەڕوو كە بە smart cast ناسراوە. سمارت كاست لە راستیدا مۆبایلێكی هۆشمەندە كە داتاشۆ واتە پرۆژەكتەرێكی لەیزەری هەیە. ئەوە یەكەمین پرۆژكتەری لەیزەریە مۆبایلە لە جیهاندا. هەرچەندە ئەم تەكنەلۆژییە پێشووتریش لە سامسۆنگیشدا تاقی كرابۆوە، بەڵام سامسۆنگ لەوەدا سەركەوتوو نەبوو. پرۆژكتەرەكە وێنە و فیلمەكان بەشێوەیەكی گەورەتر لەسەر دیوار نیشان دەدات، بەهۆی ئەم پرۆژكتەرە لەیزەرییەوە دەتوانێ تایپ بكەی، یاری بكەی و تەنانەت مۆسیقی و لێبدەی و ئیمێلەكان بخوێنیەوە و بەڕێ بكەی.
Top